zagros news agency

نەیمار ماڵئاوایی لە هیلال دەکات

باس و هەواڵەکانی ڕۆیشتنی نەیمار لەیانەی هیلالی سعودی دەگەنە لووتکە و یاریزانەکەش چەن شتێکی ئاشکرا کردوە سەبارەت بە مانەوە یان ڕۆیشتنی لەتیپەکە.

دوای ئەوەی نەیمار بە بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ لە پاریس سانجێرمانەوە ڕووی کردە هیلالی سعودی یاریزانەکە نەیتوانیوە ببێتە جێگای ڕەزامەندی هەوادارانی هیلال،بەجۆرێک نەیمار لە 18 مانگی لە یانەکە تەنها 7 یاری ئەنجامداوە،کە بەهۆی پێکانەوە نەیتوانیوە یاری لەگەڵ تیپەکەی بکات

هاوکات نەیمار لە پۆستێکیدا نووسیویەتی”سوپاس بۆ ئەو ئەزموونەی بەمنتاندا من لێرە زۆر خۆشحاڵ بووم،ئەوەی لەدەسڵاتمدا بوو کردومە” سەبارەت بە شوێنی داهاتووی نەیمار بۆ یاری کردن نزیکترین یانە،یانەی سانتۆسی بەڕازیلیە،کە نەیمار پێشتر لەو یانەیە یاری کردوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەسانی سەربازی ناتوانن لە کاتی سواربوونی ماتۆڕسکیل جلی سەربازی لەبەر بکەن

سەڵاح

15 سەربازی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان کوژران و برینداربوون

سەڵاح

‎پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

گوران