ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راگەیندراوێک لە یانەی هەولێرەوە

بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

بابەت بەیاننامەی نارەزایی

دوای ئەوەی ئەمرۆ یانەکەمان لە خولی نایابی کوردستان لە تۆپی پێ سەرکەوتنێکی گرنگی بە دەست هێنا بە گۆلێکی بێ ووڵام بەرانبەر یانەی ئاکرێ ، کە یارییەکە لە یاریگای ئاکرێ بەرێوە چوو ، بەڵام بە داخەوە لە دوای تەواو بوونی یاریەکە بەشێکی زۆر لە لە جەماوەری یانەی ئاکرێ بە توندی هێرشیان کردە سەر یاریزانان و دەستەی راهێنەران و کارگێری یانەکەمان کە بە چەقۆ و دار و بەرد کەوتنە گیانیان ، کە بووە هۆی برینداربوونی چوار یاریزان ئەوانیش ( گۆران ناسیح ، عەلی کاروان ،هۆگر حوسێن ، حەسەن فالح ) ، ئەگەرچی برینی گۆران ناسیح زۆر سەختە .
بۆیە ئێمە وەکو دەستەی کارگێری یانەی وەرزشی هەولێر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە نارەوایە دەکەین ، لە کاتێکدا پێمان وایە وەرزش رێز و خۆشەویستی و پەیامی ئاشتیە وە بردنەوە و دۆرانە بەڵام بە داخەوە ،
بۆیە داوا لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەکەین بە زووترین کات دەست بە لێکۆڵینەوە بکات ، وە سزای توندی هەموو ئەو کەسانە بدرێت کە هۆکار بوونە بۆ ئەم ئاژاوەگێریە تا یاریگاکان پاک بکرێنەوە لە کەسانی گێرە شێوێن ، ئەم ئەرکەش لە ئەستۆی ئێوەیە ،
چاوەروانی بریاری عادیلانەی ئێوەی بەرێزین تا مافی یانەکەمان و لاوەکانمان بە فیرۆ نەچێ .

 

دەستەی کارگێریی یانەی وەرزشیی هەولێر

(٩/٢/٢٠٢٥)

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق ساڵانە بڕی ٣٠ ملیۆن دینار لە پزیشكان وەردەگرێت

سەڵاح

چاودێریی دارایی عێراق؛ لە مانگی داهاتوو لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێویستی بە وردبینی نابێت

سەڵاح

له‌ ئاكامی ڕووداوێكی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون

سەڵاح