zagros news agency

سەرۆکی ڕایۆ ڤالیکانۆ گلەیی هەیە

 

ڕائول مارتن پرێسا سەرۆکی ڕایۆ ڤالیکانۆ ناڕەزایی خۆی دەربڕی بەرامبەر ئەو هەڵانەی ناوبژیوانان لە یاری بەرامبەر بارسێلۆنا،کە بە گۆڵێکی بێ وەڵام شکستیان هێنا و یاریەکەش کۆمەڵێک ڕەخنەی بەدوای خۆیدا هێنا

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بریسا دەڵێت: نازانم چ پێوەرێک بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی بە بەڵێ و نەخێر بچینە نێو یارییەکەوە و دەڵێت: “هیچ گومانێکم لە ناوبژیوانان نییە، ئەوان دەیانەوێت هەموو هەوڵێکیان بدەن و پیشەگەرن، بەڵام پێموایە لە یارییەکەمان بەرامبەر بەرشەلۆنە بەو شێوەیە سەرکەوتوو نەبوون کە دەبوو بوایە”.

لە لێدوانێکدا وتی: من پشتگیری لە تەکنەلۆژیای ڤیدیۆیی دەکەم، بەڵام دەبێت دەستوەردان بکات لە هەموو حاڵەتەکان، ڕاکێشانێک لەلایەن هیکتۆرەوە لەسەر مۆمێن هەیە کە تەنها لە وێنەکەوە ڕوونە، دەرفەتێکی گەورەی هەبوو بۆ گۆڵکردن،بەڵام هیچ شتێکی سەبارەت نەگوترا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید ماوەی دوورکەوتنەوەی ڕۆدریگۆ ئاشکرا دەکات

یاسین

بەفەرمی ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئەستێرەیەکی دیکەی ڕاگەیاند

یاسین

ڕۆدری : ئەمە دادپەروەرییە

یاسین