zagros news agency

لیڤەرپول دوو یاریزانی لەدەستدا

 

ئارنێ سلۆتی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ ئەو یاریزانانەی تیپەکەی ئاشکراکرد کە سبەی چوارشەممە ڕووبەڕووی ئەستۆن ڤێلا دەبێتەوە، لە یارییەکدا کە لە قۆناغی 29ی خولی ئینگلیزییەوە هێنرایە پێشەوە.

لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەچوو، ڕاهێنەری هۆڵەندی بەردەوامی ئامادەنەبوونی کۆدی گاکپۆی یاریزانەکەی بۆ دووەم یاری لەسەریەک ڕاگەیاند.
سلۆت لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، پێموایە سبەی گاکپۆ و جۆ گۆمێز ئامادە نابن.

ڕوونیشیکردەوە، گاکپۆ لە لێواری چاکبوونەوەدایە لە پێکانەکەی و گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنانەکان، لەکاتێکدا گۆمێز پێویستی بە ماوەیەکی درێژتر دەبێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک ئامادەنەبێت بەهۆی پێکانەوە لە ماسولکەکانی شان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ 10 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر شەهیدبوونی شەهید هوجام سوورچی

سەڵاح

خامنەیی: داواكاریی خۆپیشاندەران ڕەوان و بەجێن

سەڵاح

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵا گەیشتە 52 کەس

سەڵاح