zagros news agency

لیڤاندۆڤسکی ژمارەیەکی پێوانەیی مێسی یەکسان کردەوە

 

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی، هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە، توانی ژمارەی پێوانەیی لیۆنێل میسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی یەکسان بکاتەوە، دوای ئەوەی دووشەممەی ڕابردوو گۆڵەکەی بەرامبەر ڕایۆ ڤالیکانۆ تۆماریکرد، کە بە لێدانی سزا گۆڵەکەی تۆمارکرد.

بەگوێرەی پێگەی فەرمی بەرشەلۆنە، ئێستا لیڤاندۆڤسکی توانیویەتی 32 گۆڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تۆمار بکات، و تەنها یەک گۆڵی ماوە بۆ ئەوەی باشترین ژمارەی پێوانەیی خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنە یەکسان بکاتەوە، کاتێک لە یەکەم وەرزی لەگەڵ یانەکەیدا 33 گۆڵی تۆمارکرد.

ماڵپەڕی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوە کردووە، لیڤاندۆڤسکی لە 23 یاریدا لە خولی ئیسپانیا 20 گۆڵی تۆمارکردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، پێنج وەرز تێپەڕیوە لەو کاتەوەی یاریزانێک لەم پاڵەوانێتییەدا ئەم ژمارەیەی بەدەستهێناوە.
لیۆنێل مێسی دوایین کەس بوو کە لە وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ بەدەستهێنا.
پێگەی بەرشەلۆنە ڕوونیکردەوە، مێسی لە 11 وەرزی لەسەریەک ئەم ژمارەیەی بەدەستهێناوە، لە وەرزی 2009-2010 دەستپێدەکات تا وەرزی 2019-2020.

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەی ئەی سی میلان دوو ڕۆژە چاوەڕێی لیڤەرپولە

یاسین

گاڤی؛ پێویستم بە پێنج مانگ هەیە بۆ چاکبوونەوەم لە پێکانەکەم

یاسین

ئیریک گارسیا؛ مباپێ یاریزانێکە دەتوانێت یاری بگۆڕێت

یاسین