zagros news agency

ئینریکی: یارییەکی زۆر سەختمان لەبەردەمدایە بەرامبەر لیڤەرپوول

 

لویس ئینریکی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان ڕایگەیاند، ڕووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپوول لە قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ پاڵنەرێکە بۆ خۆی و یاریزانەکانی.

سبەی چوارشەممە، لیڤەرپوول میوانێکی قورسی یانەی پاریس سانجێرمان دەبێت لە یاریگای پارک دی پرینس، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی پاڵەوانێتی ئەوروپا.

ئێنریکی ڕۆژی سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پایتەختی فەڕەنسا وتی: یارییەکی زۆر سەختمان لەبەردەمدایە بەرامبەر یەکگرتووترین تیپی ئەوروپا، بەڵام ئەوە هاندەرێکە بۆ ئێمە بۆ ئەوەی بیسەلمێنین کە ئێمە تیپێکی سەرەکین.

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە بەگوێرەی ڕۆژنامەی لۆپاریسیان ڕایگەیاندووە، لیڤەرپوڵ یەکێکە لە باشترین یانەکانی ئەوروپا لە ساڵانی ڕابردوودا، و چەند ساڵێک لەمەوبەر نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، هەروەها چەندین یاریزانی دیار لەخۆدەگرێت وەک محەمەد سەڵاح کە لەم وەرزەی دواییدا بە ژمارەیەکی ناوازە دەدرەوشێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەکارهێنانی بیستۆکە ANC کاریگەری دەبێت لەسەر مێشک

یاسین

ئەمریکا کێشەیەکی نوێ بۆ مۆندیال دروست دەکات

یاسین

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خەڵاتێکی دیکەی بەدەستهـێـنا

یاسین