zagros news agency

جامی ئینگلتەرا.. بێرناردو سیلڤا سیتیزنی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

لە یارییەکانی چارەکی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی نیوکاسڵ کرد.

 

لە ئەنجامدا سیتیزن توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکە بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا مانسیتی کۆنتڕۆڵی یاریگای کرد و دەستی بە هێرشبردن کرد، تاکو توانیان دوو گۆڵ لە خولەکی 13 و 31 لەڕێگەی یاریزان بێرناردۆ سیلڤا تۆمارکرد،

دوای چەندین هەوڵی تری هەردوو یانە ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم، هەردوو یانە بەردەوامبوون لە فشارەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکتری، بەڵام گشت هەوڵەکانیان بێ سوود بوون و یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، مانچستەر سیتی خۆی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە و نیوکاسڵیش ماڵئاوایی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

فلیک؛ ڕیاڵ مەدرید یانەیەکی گەورەیە و خاوەن تیپێکی نایابە

یاسین

ئەنچیلۆتی : لەسەر تیباس قسەی کرد و باسی مباپێشی کرد

یاسین

جامی یۆرۆ.. پورتوگال شکستی بە تورکیا هێناو گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین