zagros news agency

ماوەی دوورکەوتنەوەی لیڤاندۆڤسکی ئاشکرا کرا

 

یانەی بەرشەلۆنە پێکانەی ئاشکرا کرد کە ئەستێرەی پۆڵەندییەکەی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە کاتی بردنەوەی دوێنێ شەممە بەرامبەر سێلتاڤیگۆ بە ئەنجامی ٤-٣ لە قۆناغی ٣٢ی خولی ئیسپانیا تووشی بووە.

بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: ئەو پشکنینانەی ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجامدراون، پشتڕاستیان کردەوە کە ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی پێکانێکی لە ماسولکەی ڕانی چەپیدا هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وادەی گەڕانەوەی بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان لەگەڵ تیپەکەدا بە پشتبەستن بە گەشەکردنی بارودۆخەکەی دیاری دەکرێت،
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گومان هەیە لە توانای بەشداریکردنی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئینتەرمیلان لە 30ی نیساندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

دهۆک بەرەو گەڕانەوە

یاسین

ئینتەر میلان ترسی لە دۆمفریێز هەیە

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین