zagros news agency

برۆنۆ فێرناندێز کێشەی ڕاستەقینەی مانچستەر یونایتد ئاشکرا دەکات

 

لە لێدوانەکانی دوای یەکسانبوونی مانچستەر یونایتد و بۆرنمۆس لە خولی ئینگلیزی بە ئەنجامی 1-1، برۆنۆ فێرناندز باسی لە دیارترین کێشەی بەردەم تیپەکەی کرد کە لەم وەرزەدا ڕووبەڕووی تیپەکەی دەبێتەوە، جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان بەدەست بەرگریکار لەبەردەم گۆڵ و کەمی گۆڵ تۆمارکراوەوە دەناڵێنن.

فێرناندێز وتی: هەوڵماندا لەم یارییەدا ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین، یاریکردن لێرە قورسە، ئەوانیش وەرزێکی باشیان بەسەر دەبەن، لەگەڵ ئەوەشدا هەلی زۆرمان دروستکرد، بەڵام ئەوەندەی پێمان خۆش بوو گۆڵمان تۆمار نەکرد.

یاریزانە پورتوگالییەکە دووپاتیکردەوە: پێموایە هەلی زۆرمان دروستکرد، بەڵام دیسانەوە نەمانتوانی ئەوەندەی ویستمان گۆڵ تۆماربکەین، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو گۆڵەمان تۆمارکرد کە ئەمڕۆ لانیکەم خاڵێکی پێبەخشین.

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەیەکی ئینگلیزی ئەستێرەکەی میلانی دەوێت

یاسین

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەرنادات و بەزەحمەت بردیەوە بە

یاسین

بەهۆی ڕۆناڵدۆوە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ڕاگیرا

یاسین