zagros news agency

وردەکاری بۆندەکەی ئەلڤارۆ کارێراس و ڕیاڵ مەدرید چییە؟؟

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەمڕۆ وردەکاری بۆندەکەی ڕیاڵ مەدرید و ئەلڤارۆ کارێراسی یاریزانی ئێستای یانەی بەنفیکای پرتوگالیان ئاشکرا کردوە و بەپێی ڕۆژنامەکان نرخی بۆندەکەی کارێراس زیاترە لە 40 ملیۆن یۆرۆ و ڕیاڵیش ئامادەیە ئەو بڕە پارەیە بدات لەپێناو بەدەست هێنانی یاریزانەکە.

ئەوەی جێگای سەرنجە لەو بۆندە یانەی مانچێستەر یونایتدە
چونکە بەپێی گرێبەستی نێوان بەنفیکا و مان یوو، هەر کاتێک یاریزانەکە قازانجی دارایی گەڕاندەوە بۆ بەنفیکا یانەی مانچێستەر یونایتدیش بەشی لەو قازانجە دەبێت،بەمەش مان یوو لانێکی ترە بۆ سوودمەند بوون لەو بۆندەی ڕیاڵ مەدرید و کارێراس.

 

بۆندەکەی کارێراس دەبێتە بۆندی سێیەمینی مێرێنگی لەم سەرەتای گواستنەوەیەدا،دوای ئەوەی تیپەکە ئەم وەرزەی بەبێ نازناو تێپەڕ کردوە و هەر زوو کەوتە پەلەکردن لە چارەسەری کێشەکانی تیپەکە،پێش ئەم بۆندەی کارێراس هەر لەیەکە ئاڕنۆڵد و هاسنی گواستۆتەوە ڕیزی تیپەکە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پاکستان زیاتر لە هەزار قوتابخانەی ئایینی لە کشمیر داخست

سەڵاح

کەشناسی: نمە باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

سەڵاح

کوڕانی گواردیۆلا زەنگی مەترسییان لێدایەوە

یاسین