zagros news agency

دوای سزادانی مەسعود میراڵ بانگهێشتی بەغدا دەکرێت

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بانگهێشت نامەیەکی فەرمی بۆ مەسعود میراڵی ڕاهێنەری پێشتری یانەی دهۆک ناردوە،کە داوا کراوە میراڵ لە ڕێککەوتی 25/5/2025 لە بەغدا ئامادەبێت لەبەردەم لێژنەی پێداچوونەوەی خولەکە وەڵامی چەند پرسیارێکیان بداتەوە

هۆکاری ئەو بانگهێشتەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕووداوەکانی یاری نێوان یانەی دهۆک و تەڵەبە لەگەڕی 33ی خولی ئەستێرەکانی عێراق،کە لەسەر بڕیارێکی ناوبژیوانی یاریەکە”محمد تارق” مەسعود میراڵی ڕاهێنەری پێشتری دهۆک کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدا و بەتوندی ڕووبەڕووی ناوبژیوان بوویەوە و بە ئاماژەی دەستیش چەند پەیامێکی لەڕووی کامێراکانەوە بۆ بەڕێوبەرانی خولەکە نارد

هەر بەهۆی ئەمەشەوە دهۆک سزای قورسی بەسەر سەپێنرا و پێژاردنی دارایی یانەکە و سزای ڕاگرتنی مەسعود میراڵی ڕاهێنەری یانەکە بۆ ماوەی 6 مانگ،کە میراڵ ناتوانێت بۆ هیچ چالاکیەکی وەرزشی لەو ماوەیەدا ئامادە بێت و سەرپەرشتی مەشقی ڕاهێنانیش ناتوانێت بکات

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار دەنگدەری تایبەت دەنگ دەدەن

یاسین

شەمڕانی ستایشی بۆنۆ دەکات

یاسین

خولی ئینگلتەرا.. مانچستەر یونایتد دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

یاسین