zagros news agency

سیمیۆنی : پارە جیاوازی دروست دەکات

 

دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەرجەنتینی لەبارەی گواستنەوەکانی پاریس سانجێرمان لە دوایین گواستنەوەی زستانە لێدوانێکی دا و ئاماژەی بە خەرجییە قورسەکانی یانە پاریسیەکە کرد بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی لویس ئێنریکی ڕاهێنەری یانەی پاریس.

سیمیۆنی ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک لویس ئێنریکی پێویستی بە بەهێزکردن بوو لەلای چەپ، لە مانگی یەکدا 70 ملیۆن یۆرۆیان خەرجکرد بۆ گواستنەوەی یاریزانێک، ئەمەش ئاماژەیە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی جۆرجیا خڤیچا کڤاراتشێلیا لە یانەی ناپۆلی.

ئەم لێدوانەی سیمیۆنی دوای بردنەوەی دەنگدانەوەی یانە پاریسییەکە دێت لە یاریی یەکەمی جامی جیهانی یانەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاسۆشیتدپرێس: چین داوای ئەمریکای بۆ ڕاگرتنی کڕینی نەوتی ئێران و ڕووسیا ڕەت کردەوە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

سەڵاح