ڕۆژنامەکانی ئێسپانیا ئەمڕۆ لەدوای بەیاننامە فەرمیەکەی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرایان کرد،کە کیلیان مباپێ ناتوانێت بۆ یاریەکانی داهاتووی یانەی ڕیاڵ مەردید بەرامبەر یانەکانی پاچوکای مەکسیکی و ڕێد بۆڵ ساڵزبۆرگی نەمساوی بەشداری بکات لە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی یانەکان.
یانەی ڕیاڵ مەدریدیش ئاشکرایان کردوە،کە مباپێ لە نەخۆشخانەیە و لە ژێر چاودێری پزیشکیە ئەمەش بەهۆی هەوکردنی گەدە،کە یاریزانەکە بەهۆیەوە تووشی ئازارێکی زۆر بووە و یانەکەش نایەوێ ئاڵەنگاری بەو یاریزانە بکات بەهۆی پێکانەوە.
شایەنی باسە مباپێ لەدوای یاری پێش کۆتایی نەیشنزلیگ نەیتوانیوە پەیوەندی بە مەشق و ڕاهێنانەکانی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات و ئێستاش دەگوترێت ئەگەر ڕیاڵ مەدرید سەربکەوێت بۆ قۆناغی 16ی مۆندیالی یانەکان ئەوا بە ئەگەری زۆرەوە مباپێ دەتوانێت یاری بکات.
“سەرکار ڕێبوار”

