لەم میرکاتۆی هاوینەدا ئاراوخۆی ئۆرۆگوایی یاریزانی دڵی بەرگری بارسێلۆنا یەکێک بووە لەو ناوانەی بۆتە جێگای سەرنجی میدیاکانی جیهان و چاوێکی زۆری لەسەرە سەبارەت بە ڕۆیشتن یان مانەوەی لە یانە کەتەلۆنیەکە و لەم چەند ڕۆژەشدا پێشهاتی نوێ هاتۆتە کایەوە سەبارەت بەو باسە.
بەپێی زانیاریەکان یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت لە سەرەتای مانگی داهاتوودا یاریزانەکە بفرۆشێت و بتوانێت پارەیەکی باشی دەست بکەوێت بۆ ئیمزا کردنی بۆند لەگەڵ ویلیامزی ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیک بلباو.
بارسا ئێستا نرخی ڕۆلاند ئاراوخۆی کردۆتە 70 ملیۆن یۆرۆ،کە لەکاتێکدا نرخی شکاندی گرێبەستەکەی 1 ملیار یۆرۆیە و ئاراوخۆش نیازی ڕۆیشتنی هەیە تا ڕادەیەک ئەمەش بەهۆی لەدەستدانی پێگەی سەرەکی تیپەکە بەهۆی هەبوونی کۆبارسی و نیگۆ مارتینێز.
“سەرکار ڕێبوار”

