zagros news agency

بەفەرمی مۆناکۆ گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا مۆرکرد کرد

 

لە ڕاگەیاندنێکی فەرمیدا یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی گرێبەستی (ئەنسۆ فاتی) ئەستێرەی لاوی ئیسپانی ئاشکرا کرد و یاریزانەکە بۆماوەی وەرزێک بە خواستن یاری بۆ یانەی مۆناکۆ دەکات و ئەمەش دەبێتە دووەمین گرێبەستی ڕەسمی ئەو یانە فەڕەنسیە لەدوای ڕاگەیاندنی گرێبەستی پۆڵ پۆگبای فەڕەنسی.

یەکێک لە مەرجە دیارەکانی چوونی فاتێ بۆ مۆناکۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی بووە لەگەڵ بارسێلۆنا،کە یاریزانە تەمەن 22 ساڵەکە بۆ ماوەی 3 ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ بلوگرانا نوێ کردەوە لەبەرامبەریشدا بۆ ماوەی وەرزێک بە خواستن ڕووی کردە مۆناکۆ.

 

ئانسۆ فاتێ یەکێکە لە قوربانیەکانی پێکان و بەهۆی ئەو پێکانە سەختەی یاریزانەکە تووشی بووە لەماوەی ڕابردوودا نەیتوانی زیاتر بدرەوشێتەوە،کە سەرەتا لەلایان شارەزایانی تۆپی پێ بە مێسی داهاتوو دەناسرا بەڵام بەد بەختانە پێکان هێزی ئەو یاریزانەی شێواند.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

فیدراسیۆنی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا چارەنووسی “ئۆلمۆ” یەکلایی دەکاتەوە.

یاسین

لیڤەرپوڵ جێگرەوەی سەڵاحی دەستنیشان کرد

یاسین

ئەسینسیۆ بە گەڕانەوەی تچوامێنی لە گۆڕەپانەکەدا دیار نەما

یاسین