ئارسناڵ بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی تۆمەتی جددی ئاراستەی تۆماس پارتی یاریزانی غانا کرا، لەوانە پێنج تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی کە خرابوونە پالی.
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە کە گرێبەستی یاریزانەکە لە 30ی حوزەیران کۆتای دێت، بەهۆی بەردەوامی ڕێوشوێنە یاساییەکان یانەکە ناتوانێت لێدوانی زیاتر لەسەر ئەو بابەتە بدات.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە قسە و باسەکانی میدیاکان سەبارەت بە داهاتووی یاریزانەکە و کاریگەرییە یاساییەکانی لە رادەیەکی بەرچاو روو لە زیادبوونە.
شایەنی باسە پێشتر پارتێی ئەگەری گواستنەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنەی هەبووە بەلام لە ئێستادا نادیارە.

