zagros news agency

مان سیتی یەکێک لە گەورەترین گرێبەستەکانی مێژووی پرێمەرلیگ ئەنجام دەدات

 

یانەی مانچستەر سیتی بە فەرمی درێژکردنەوەی هاوبەشییەکەی لەگەڵ کۆمپانیای پومای جیهانی بۆ جلوبەرگی وەرزشی ڕاگەیاند، لە گرێبەستێکدا کە بە بەنرخترین گرێبەست لە مێژووی پریمەرلیگدا وەسف دەکرێت، یانەکە ساڵانە لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا ١١٥ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

لە بەیاننامەکەی یانەکەدا هاتووە: “مانچستەر سیتی و پوما درێژکردنەوەی هاوبەشی درێژخایەنیان ڕاگەیاند، کە لە وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ دەستیپێکردووە و هەموو چاوەڕوانییەکانی تێپەڕاندووە، چ لە بەرەی وەرزشی و چ لە بەرەی بازرگانیدا. ئەم درێژکردنەوەیە دەبێتە هۆی ئەوەی هەردوولا بەردەوام بن لە داهێنان و گەیاندنی بەرهەمەکان کە سەرنجی هاندەرانی جیهانیی یانەکە رابکێشن.

گرێبەستە نوێیەکە پوما وەک دابینکەری فەرمی مانچستەر سیتی تا وەرزی 2034-2035 دەمێنێتەوە، بەهای گشتی بە نزیکەی 1.15 ملیار یۆرۆ (نزیکەی 1000 ملیۆن پاوەند) مەزەندە دەکرێت، ئەمەش دەبێتە گەورەترین گرێبەستی لەم جۆرە لە مێژووی پریمەرلیگدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لالیگا.. بەرشەلۆنە لەنێو یاریگای خۆی سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا

یاسین

برۆنۆ فێرناندێز کێشەکەی لەگەڵ مان یونایتد چارەسەر نەبووە

یاسین

دوایین پێشهاتەکان لەسەر گەڕانەوەی بێلینگهام بۆ یاریکردن

یاسین