zagros news agency

یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنە پاڵپشتی ئاراوخۆ دەکات

 

ڕافا موجیکا، یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و هێرشبەری ئێستای یانەی سەدی قەتەری، پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ ڕۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری ئۆرۆگوایی دەربڕی، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕکابەرییەکی توند لەسەر پێگەی بەرگری ناوەڕاست لەناو یانە کەتەلۆنییەکەدا دەکرێت.

موجیکا وتی: فلیک بژاردەی بەرگری زۆری هەیە، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو کەسەیە بڕیار دەدات، بۆ من ئەگەر ئەوە پەیوەندی بە منەوە بوایە، ڕۆناڵد وەک یاریزانی سەرەکی هەڵدەبژێرم، چونکە بەرگریکارێکی گەورەیە… هەروەها چونکە هاوڕێمە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆناڵد وەک برایەک بوو بۆ من کاتێک لە بەرشەلۆنە پێکەوە بووین، تا ئێستاش پەیوەندیمان هەیە، وەرزی ڕابردوو درێسێکی بۆ کچەکەم ناردبووم، پەیوەندییەکەمان زۆر تایبەتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مووچەی لیڤاندۆڤسکی قەیرانەکانی بەرشەلۆنە زیاد دەکات

یاسین

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 5

hakar herki

بەرشەلۆنەچاوەڕێی بەڵێنەکەیە بۆ کردنەوەی یاریگای کامپ نو

یاسین