لە نوێترین هەواڵی کێشەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی و دۆناڕۆمای گۆڵپارێزی یانەکە،کە گفتوگۆی نێوانیان بەتەواوی وەستاوە سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی گۆڵپارێزە ئیتاڵیەکە،کە هاوینی ساڵی 2026 کۆتایی دێت و هەتا ئێستاش هەنگاوێکی باش نییە بۆ مانەوەی دۆناڕۆما.
یانەیەکانی ئەوروپاش دەیانەوێت بە سوود وەرگرتن لەو کێشانە دۆناڕۆما بگوازنەوە ڕیزەکانیان بە تایبەت چێڵسی مان سیتی ئێستاش یانەی گەلاتەسەڕای نوێترین ناوە بۆ ڕکابەری گواستنەوەی ئەو گۆڵپارێزە سوپەرەی یانە فەڕەنسیەکە،کە ئامادەیە هەموو مەرجەکانی بۆندەکە جێبەجێ بکات.
دۆناڕۆما ئەوەی بە یانە پاریسیەکە وتووە دەیەوێت بمێنێتەوە بەو مەرجەی مووچەکەی زیاد بکرێت لەگەڵ بەشێک لە مەرجی تر بەڵام هەتا ئێستا شتێکی وا نەکراوە
دۆناڕۆما لە هاوینی 2021 لە میلانەوە بەبێ بەرمبەر ڕووی کردۆتە پاریس سانجێرمان و لەگەڵ ئەو یانەیە چامپیۆنزلیگ و خول و جامی فەڕەنسی بردۆتەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

