پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی بە تەواوی دەستەی ڕاهێنەرایەتی خۆی ڕێکخستەوە، ئەمەش لە هەوڵێکی ڕووندایە بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی لەناو تیپەکەدا، دوای وەرزێکی نائومێدکەر کە سیتی نەیتوانی یەک نازناوی ناوخۆیی یان ئەوروپی بەدەستبهێنێت
ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، گواردیۆلا بۆ وەرزی نوێ پیپ لیجندێرزی یاریدەدەری پێشووی یۆرگن کلۆپ و کۆڵۆ تۆری ئەستێرەی پێشووی عاج، وەک یاریدەدەرەکانی بۆ وەرزی نوێ وەرگرتووە. هەروەها جەیمس فەرەنسی ئیسپانی وەک ڕاهێنەری سێت پیس دەستنیشانکردووە، ئەمەش ئامانجی باشترکردنی وردەکارییە وردەکانە کە بووە هۆی ئەوەی وەرزی ڕابردوو هەندێک یاری گرنگ لەدەست بدەن.
ئەم گۆڕانکاریانە دەرخەری هۆشیاری گواردیۆلایە کە سیتی پێویستی بە بیرۆکەی نوێ و پاڵنەری جیاواز هەیە دوای وەرزێک کە ئەنجامەکان و ئاستەکانی دابەزینی بەخۆیەوە بینی بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو.

