zagros news agency

نوێترین زانیاری دەربارەی پێکانەکەی ئیسکۆی ئەستێرەی ڕیاڵ بێتیس

 

ئەمڕۆ لە نوێترین زانیاریدا دەربارەی پێکانەکەی فڕانسیکۆ ئیسکۆ ئەلارکۆن ئەستێرەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید و ئێستای ڕیاڵ بێتیس،کە دوای ئەوەی شەممەی ڕابردوو لە یاریەکی ئامادەکاری یانەکەی بۆ وەرزی نوێ بە سەختی تووشی پێکانێکی پاژنەی پێی بوو.

 

ئەمڕۆ ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی بڵاویکردەوە ئیسکۆ بۆ ماوەی 3 مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت و نەشتەرگەریەکی گەورە بۆ پاژنەی پێی دەکرێ،کە ئەمە لە دوو ساڵدا دەبێتە سێیەم نەشتەرگەری ئیسکۆ ئەنجامی بدات بە هۆی پێکانی قورسەوە.

 

بەم هۆیە ئیسکۆ بەشداری زیاتر لە 12 گەڕی لالیگا ناکات و بەلانیکەم ناتوانێ بەشداری 4 گەڕی یۆرۆپالیگیش بکات،بەمەش ڕیاڵ بیتیس زەبرێکی کوشندەی بەر دەکەوێت و ناچار زیاتر دەچێتە پێش لە بۆند کردن لەگەڵ دانی سیبایۆسی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پێرێز لە کارەکانی ئەڵۆنسۆ ڕازی نییە

یاسین

ئەمشەو ڕیاڵ مەدرید بۆ شەڕی سێ خاڵ سێڵتاڤیگۆی میوانە

یاسین

زانیاری لەسەر ژەمە دڵخوازەکەی ئەنچیلۆتی

یاسین