zagros news agency

لوکمان یانەیەکی ئینگلتەڕا ڕەتدەکاتەوە و چاوەڕێی ئینتەر دەکات

ئادێمۆلا لوکمانی ئەستێرەی یانەی ئەتلانتای ئیتاڵی گرێبەستێکی نایابی یانەی ئارێسناڵی ئینگلیزی ڕەتکردەوە لەپێناو پەیوەندی کردن بە یانەی ئینتەر میلانەوە،کە یاریزانەکە دەمێکی زۆرە وێڵی پۆشینی درێسی ئینتەرە و بەهەر شێوەیەک بێت دەیەوێت ڕوو بکاتە ئەو یانەیە.

 

پێشتر ئینتەر میلان بۆندێکیان پێشکەشی ئاتلانتا کرد بوو بۆ گواستنەوەی لوکمان بەڵام ئاتلانتا ڕەتیکردەوە بە بیانووی کەمی پارەکە،کە 50 ملیۆن یۆرۆ بوو،لەسەر ئەو بابەتەش لوکمان تەواو لە یانەکەی دابڕاوە و نەچۆتەوە ڕاهێنانەکان بە هیچ شێوەیەک نایەوێت بگەڕێتەوە ئاتلانتا.

 

لوکمان بە ئاشکرا ئەوەی درکاند بوو،کە ئاتلانتا درۆیان لەگەڵ کردوە و وتوویانە هەر کات ئینتەر بۆندت پێشکەش بکات ئێمە ڕێگر نابین،دوای ئەو بابەتەش ئارسێناڵ لە کڕینی لوکمان کشاوەتەوە و یاریزانەکەش چاوەڕێی بۆندێکی نوێی ئینتەرە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بێکهام نهێنییەکی سەیر ئاشکرا دەکات

یاسین

کۆرتوا: لیڤەرپوول چاوی لە تۆڵەکردنەوەیە

یاسین

بەرشەلۆنە گرێبەستی ئەستێرەکەی نوێ دەکاتەوە

یاسین