لە یەکەم یاری وەرزی نوێی پریمەلیگی ئینگلتەڕا لیڤەرپول توانی بە ئەنجامی 4 گۆڵ بەرامبەر 2 گۆڵ لە بۆرنمۆس بباتەوە لە یاریەکی دراماتیکی پڕ لە هەیەجان و ماندوو بوون،بەڵام کۆمەڵێک حاڵەتی نێو یاریەکە پێکەنین و فرمێسکیان تێکەڵ کرد بوو.
بەر لەدەستپێکی یاریەکە خولەکێک بێدەنگی یاریگای داپۆشی وەکو ڕێزێک بۆ مەرگی جۆتا و براکەی،کە لەو کاتەدا بەشێکی هاندەران فرمێسک شەلالی کرد بوو لەسەر ڕوومەتیان و لەکاتی یاریەکەشدا بەردوام هوتافی جۆتا جۆتا دەگوترایەوە لەلایەن هاندەران،کە یاریەکە لەو کاتانەدا لە باردۆخێکی تەم و مژاوی دەچوو.
ئەوەی جێگای سەرنج بوو گریانی موحەمەد سەڵاحی ئەستێرەی یانەکە بوو،کە لەدوای یاریەکە چۆی بۆ نەگیرا و فرمێسکی بۆ جۆتا دەڕشت و ئاڕن سڵۆتی ڕاهێنەری تیپەکەش پاش یاریەکە لە لێدوانێکدا گوتی”کاتێک بە دوو گۆڵ کەوتینە پێش چاوم دەگێڕا جۆتا ببینم تاکو بیخەمە نێو یاریگا،بەڵێ ئەمەی هەیە زۆر سەختە”.
“سەرکار ڕێبوار”

