zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید قسەی کۆتایی خۆی کرد

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان دووپاتی کردەوە کە چەند یانەی گەورە لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان هەوڵیان داوە لە یانەی ڕیال مەدرید بکۆڵنەوە سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی تچوامینی یاریزانی فەرەنسی لەم هاوینەدا.

بەڵام یانەکە لانیکەم دوو ئۆفەری ڕەتکردووەتەوە و هەڵوێستێکی ڕوونی پاراستووە و دەڵێت: “تچۆامێنی بۆ فرۆشتن نییە”.
واتا ریال مەدرید بە شێوەیەکی روون وتی کە ئەو یاریزانە لە یانەکە دەمێنێتەوە.

خابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەر ئەو یاریزانە بە پایەی سەرەکی پڕۆژە نوێیەکەی دەزانێت، چ لە هێڵی ناوەڕاست و چ لە هێڵی بەرگری ناوەڕاست، ئەمەش وایکرد ئیدارەی یانەی ڕیال مەدرید بە خێرایی بڕیار لەسەر پێگەی خۆی بدات و دەرگا بەڕووی هەر ئۆفەرێکی داهاتوودا دابخات.

هەواڵی پەیوەندیدار

خەونێکی کۆن لە بەرژەوەندی بەرشەلۆنەدایە لە گرێبەستێکی ئازاد

یاسین

ئارسناڵ و چێڵسی لە کێبڕکێدان بۆ ویلیامز

یاسین

چاڤی هه‌واڵێكی ناخۆشی پێده‌گات

یاسین