zagros news agency

مان ستی لەبەردەم سێردا مان یونایتدی تووشی شۆک کرد

 

لە گەڕی چوارەمی پریمەرلیگی ئینگلتەرا یانەی مانچێستەر سیتی لەنێو یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانەی مانچێستەر یونایتدی کرد و یاریەکەشی لێبردەوە بە ئەنجامێکی کەمەر شکێن.

 

هەر لە سەرەتای یاریەکەی و دوای چارەکی گێمی یەکەم فیل فۆدین گۆڵی پێشکەوتنی مان سیتی تۆمار کرد و گێمی یەکەم بەو گۆڵە کۆتایی هات
لە گێمی دووەمدا ئیرلینگ هالاند بە دوو گۆڵ تۆڕی مان یونایتدی بەسەر کردەوە و یاریەکەش بە 3 گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی مان سیتی کۆتایی هات.

 

بەو بردنەوەیەش مان سیتی کۆی خاڵەکانی گەیاندە 6 خاڵ و هاتە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی خولەکە
هەرچی یانەی مانچێستەر یونایتدە بە تەنها 4 خاڵی هەیە و لە پلەی چواردەمی ڕیزبەندی خولەکەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دی برۆین لەسەرەتاوە دڵی هاندەرانی ناپۆلی بەدەست هێنا

یاسین

مانچێستەر یونایتد لەدۆخێکی خراپە و بابەتی مانەوەی ئامۆریم یەکلایی کرایەوە

یاسین

لێدوانی گواردیۆلا لەسەر پێکانەکەی ڕۆدری

یاسین