دوای ئاشکرا بوونی کۆمەڵێک دۆسیەی نوێ لەسەر یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی،کە بەپێی ئەو بابەتانەی ئاشکرا کراوە خانمە پیرەکە یاری کردوە بە ژمارەکان و زیاد و کەم کردنی کردوە لە بڕی گرێبەستی یاریزان و کۆمپانیاکان،کە ئەمەش لەڕووی یاساییەوە کارێکی ڕێگەپێنەدراوە.
ئێستا یۆڤی لەنێو گێژاوێکی خەتەرناکە سەرۆکی پێشتری یانەکە ساڵێک و هەشت مانگ زیندانی بۆ بڕدراوەتەوە و پاڤێڵ نێدڤیدی ئەفسانە و جێگری سەرۆکی پێشتری یانەکە بە ساڵێک و دوو مانگ زیندانی سزای وەرگرتووە،کە ئەمانە جگە لە سزای داراین و تا ئێستا نزیکەی 160 هەزار یۆرۆ سزا دراوە.
یانەی یۆڤانتۆس یەکەمین جاری نییە تووشی کێشە بێت و ڕووبەڕووی دادگا و سزادان بێتەوە،پێشتریش چەند جارێک سزا دراوە لەوانە دابەزاندنی یانەکە بۆ خولی پلەدووی ئیتاڵیا و وەرگرتنەوە چەند خاڵێک،کە ئەمانە و چەندین کێشەی تر هەن لە یۆڤی.
“سەرکار ڕێبوار”

