لە گەڕی سێیـەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی هەولێر لەنێو یاریگای ساحر ئەحمەد ڕازی بووە میوانی یانەی کارەبا و هەردوو لایەن بەهیوای بردنەوە دەستیان بە یاریەکە بەڵام کۆتاییەکەی بەدڵی هیچیان نەبوو بەتایبەت یانەی هەولێر.
لە 90 خولەکی یاریەکەدا هەردوو تیپ بەوپەڕی تین و هێزەوە ڕوویان لەگۆڵی یەکتری دەکرد بەڵام سەرئەنجام یاریەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات هەردوو تیپ بوونە خاوەنی خاڵێک،کە ئەو بەرامبەرە دەبێتە یەکەمین یاری یانەی هەولێر لەوەرزی نوێ نەتوانێ بردنەوە دەستەبەر بکات و کارەباش یەکەمین خاڵی لەم وەرزەی خولەکە بەدەستهێـنا.
بەو بەرامبەرش یانەی هەولێری قەڵا و منارە بەشێوەیەکی کاتی خۆی لە پلەی سێیـەمی ڕیزبەندی خولەکە جێگیر کردوە و هەرچی یانەی کارەبایە لە پلەی حەڤدەمـیـنە بەشێوەیەکی کاتـی.
“سەرکار ڕێبوار”

