لە گەڕی حەوتی خولی نایابی ئینگلیزی یانەی چێڵسی لەنێو یاریگای ستافۆرد برێدج میوانداری یانەی لیڤەرپولی کرد و توانی لەکۆتا ساتەکانی یاری شکست بە لیڤەرپول بهێنێـت و سێ خاڵی یاریەکە بەدەست بێنێت.
لەگەڵ دەستپێکی گێمی یەکەم چێڵسی فشاری بەردەوامی دەکردە سەر گۆڵی لیڤەرپول تائەوەی لەخولەکی 14 کایسیدۆ توانی گۆڵی یەکەم پێشکەوتنی چێڵسی تۆمار بکات
هەرچەندە هەردوو تیپ هەوڵی زۆریاندا بۆ هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەکتری بەڵام گێمی یەکەم بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.
لەگێمی دووەمی یاریەکە لیڤەرپول دەستپێشخەری کرد توانی لەڕێگەی کۆدی چاکپۆ گۆڵی بەرامبەر تۆمار بکات و هیوا بداتەوە هاندەرانی،بەڵام ئەوەی شۆک بوو ڕوویدا یانەی چێڵسی لەکۆتا ساتەکانی یاریەکە لەڕێگەی گۆنچالڤێس لەخولەکی 95 توانی گۆڵی بردنەوە تۆمار بکات و یاریەکە بە 2-1 لەبەرژەوەندی چێڵسی کۆتایی هات
بەو ئەنجامەش یانەی چێڵسی توانی بەکۆکردنەوە 11 خاڵ بێتە پلەی شەشەم و یانەی لیڤەرپولیش دووەم شکستی یەک لەدوای یەکتری بەرۆکی گرت و دابەزیە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولەکە.
“سەرکار ڕێبوار”

