zagros news agency

لێدوانی گواردیۆلا لەسەر پێکانەکەی ڕۆدری

 

دوای پێکانی دووبارەی ڕۆدری ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی لەیاری ڕابردووی تیپەکەی نیگەرانیەکی زۆری دروست کرد لەنێو هاندەران و ستاف و کارگێڕی یانەی مان سیتی و تا ئەوەی پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری تیپەکە سەبارەت بەپێکانی ڕۆدری قسەی کرد.

 

پێپ گواردیۆلا دەڵێت؛ ئێمە نەماندەویست پەلە بکەین لەگەڕانەوەی ڕۆدری چونکە نەماندەویست جارێکی تر تووشی پێکان ببێتەوە لەکاتی بەشداری کردنیشی زۆر بەهۆشیاریەوە پلانمان بۆ دانابوو بەڵام ئێمە نەگەیشتینە ئەوەی دەمانویست.

 

 

سەبارەت بەپێکانەکەی ڕۆدری وتی؛کەمێک ئازارم هەیە لەماسوولکەکانم و ئێستا باشترم وە ئەم پێکانە بچووکانەش بەشێکن لەپڕۆسەی چاکبوونەوەم لە پێکانەکەی وەرزی ڕابردووم.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سبه‌ی لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

سەڵاح

نوری مالیکی: 10 کاندید کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن

سەڵاح

هۆکاری دواخستنی دانوستانی گەڕی چوارەمی واشنتن و تاران ئاشکرا کرا

سەڵاح