zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید کاتی زیاتر دەداتە ڕۆدیگەر

 

ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگەر سوودمەندە لەو ماوەیەی ئێستای لە یاریەکاندا ئامادەنەبووە، بەو پێیەی ئەم پشووە یارمەتی دەدات بەشێوەیەکی کاتی لە فشارەکان داببڕێت و وزەی جەستەیی و دەروونی خۆی بەدەستبهێنێتەوە دوای چەند مانگێکی درێژ لە ماندوێتی بەردەوام.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مارکا، ئەوانەی نزیکن لە یاریزانە ئەڵمانییەکە پێیان وایە پێشتر ئەو چانسی وای نەبووە بۆ ئەوەی ئیسراحەت بکات،لەبەرامبەردا یانەی ڕیال مەدرید ڕازییە لە پێشکەوتنی چاکبوونەوەی یاریزانەکە، لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی ناوخۆیی کە ئەمجارە هیچ بوارێک نییە بۆ پەلەکردن، بەتایبەتی کە ڕودیگەر بۆ ماوەی هەشت مانگ لە وەرزی ڕابردوودا تووشی کێشەی جەستەیی بەردەوام بوو.

پلانی ناو یانەکە ڕوونە و یاریزانەکە ناگەڕێتەوە تاکو تەواو چاک نەبێتەوە لەو پێکانەی هەیەتی و هەموو چاوەڕوانییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە پێش کۆتایی مانگی نۆڤەمبەر یاریزانەکە تەواو دەگەڕێتەوە.

سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە،کە هاوینی 2026 کۆتایی دێت، هیچ هەواڵێک نییە بەو پێیەی یانەی ڕیال مەدرید تا ئێستا هیچ ئۆفەرێکی بۆ ئەو ئەستێرە ئەڵمانیەکە نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

روونکردنەوەیەک لە یانەی هەولێرەوە

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە کە گرنگترینیان کلاسیکۆیە

یاسین

مان سیتی سەبارەت بە نەشتەرگەرییەکەی ئاکێ بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە

یاسین