zagros news agency

جامی فەرەنسا.. پاریس بە گۆڵێکی ئێمباپێ گەیشتە یاری کۆتایی

لە یاری قۆناغی پێش کۆتایی جامی فەڕەنسا، یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆی میوانداری رینی کرد.

لە ئەنجامدا پاریس توانی بە گۆڵێکی ئێمباپێ یارییەکە بباتەوە و بگاتە یاری کۆتایی.

لە تایمی یەکەم یانەی پاریس کۆنترۆڵی یارییەکیان کرد، لە ئەنجامی هێرشەکانیدا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرد، بەڵام کیلیان ئێمباپێ لە خولەکی 37 لێدانە سزاکەی لەدەستدا.
لە خولەکی 40دا ئێمباپێ ی ئەستێرە و سەرکردەی یانەکە توانی گۆڵی یەکەمی پاریس تۆماربکات و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا، هەردوو یانە هەوڵەکانیان خستە گەڕ بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و کوڕانی ئینریکی توانیان پارێزگاری لە تاکە گۆڵەکەیان بکەن و یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام ببەنەوە.

بەم ئەنجامەش پاریس گەیشتە یاری کۆتایی جامی فەڕەنسا و تێیدا روبەڕووی لیۆن دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

موحەمەد سەڵاح بووە باشترینی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ

یاسین

جامی یۆرۆ.. ئیسپانیا لە دوا خولەکەکان ئەڵمانیای لە جامەکە دوورخستەوە

یاسین

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.. جەنگەکە لە بەڕژەوەندی ئینگلتەرا کۆتاییهات

یاسین