zagros news agency

ڤینسیۆس داوای لێبوردنی لە چابی ئەڵۆنسۆ کرد

 

دوای ڕووداوەکانی یاری کلاسیکۆ،کە دوای دانیشاندنی ڤینسیۆس بەتوند یاریزانەکە ڕەخنەی لەو بڕیارە گرت و بەتوڕەیەکی زۆرەوە چووە سەر کورسی یەدەگ،کە ئەمە هەرایەکی زۆری دروست کرد و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید گلەیی لەو حاڵە لێکترازانەی تیپەکەیان دەکرد.

 

بەڵام ئەمڕۆ ڤینی هەموو بابەتەکەی کۆتایی پێهێنا و لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا وتی؛ دەمەوێت لێرەدا داوای لێبوردن لە هاندەرانی یانەکەم و ڕاهێنەر و سەرۆکی یانەکەم بکەم،کە ئەو ڕووداوەی ڕویدا لە ڕابردوودا،هەڵەی من بووە و هەندێک جار سۆز بەسەرمدا زاڵ دەبێت،کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ منێکی حەز لەپێشبڕکێ و دەمەوێت زۆرترین کات هاوکاری یانەکەم بکەم.

 

 

ڤینی ئەوەی ڕاگەیاند لەڕاهێنانەکانی ئەمڕۆدا داوای لێبوردنی کردوە لە ڕاهێنەر و بەپێویستی زانیوە بۆ ڕای گشتی بڵاویبکاتەوە،کە من ڕیاڵ مەدریدم خۆشدەوێت و نامەوێت هیچ شتێکی ترزێنەر بکەوێتە نێوانیان.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

کۆمپانیای Sony کۆنسۆلی PS 5 نمایش کرد

یاسین

لویس دیاز بریاری لە داهاتوی خۆی داوە

یاسین