zagros news agency

بایرن لە خولی ئەڵمانی یەکسان بوو

 

لە خولی 10ی ئەڵمانیا بایرن میونشن بووە میوانی یونیەن بەرلین،لە تایمی یەکەمدا خاوەن ماڵ باشتربوو بەجۆرێک لە خولەکی 27 گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد.

وەدوای ئەوە لە خولەکی 38 لویز دیاز توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە بۆ یانە باڤارییەکە تۆماربکات،سەرئەنجام نیوەی یەکەم بەم ئەنجامە واتە بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایی هات.

لە نیوەی دووەمدا یارییەکە بەهەمان شێوە بەردەوامبوو تائەوەی لە خولەکی 83 یونیەن بەرلین توانیان گۆڵی دووەم تۆماربکەن،پاشان لە خولەکی سێی کاتی زیادکراو هاری کەین توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە بۆ بایرن تۆماربکات.

سەرئەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ کۆتایی هات و بایرن میونشن تووشی یەکەم یەکسانبوون بوو لەم وەرزەدا،لە چەند یارییەکی تری هەمان هەفتەدا دۆرتمۆند لەگەڵ هامبۆرگ یەکسانبوو و لیڤەرکوزنیش نیو دەرزەن گۆڵی لە هێدنیهایم تۆمارکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول نزیکە لە ڕێککەوتن

یاسین

کاتی گەڕانەوەی بارسێلۆنا بۆکامپ نۆ دیاریکرا

یاسین

ئینتەر میلان لە دوا ساتەکان توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت

یاسین