لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا پێکانی لامین یاماڵی ئەستێرەی هەڵبژاردەکەیانی ڕاگەیاند،کە بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەریەک بۆ بڕبڕەکانی پشتی ناتوانێت بەشداری دوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەکە بکات لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026.
بەپێی بەیاننامەکە بێت لامین بۆ ماوەی دوو هەفتە لەیاریگاکان دوور دەکەوێتەوە و بەفەرمیش لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوور خراوەتەوە،کە ئەم پێکانەی یاماڵ دەبێتە یەکێکی دیکە لەو پێکانانەی یاریزانەکە لەم وەرزەدا تووشی هاتووە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەوەیان ڕاگەیاندوە تووشی سەرسوڕمان بوونە کاتێک زانیویانە لامین پێکانی هەیە و بەپەلە پشکنینی پزیشکی بۆ کراوە لەترسی ئەوەی پێکانەکەی گەورەتر نەبێت،وە بۆ یاری بەرامبەر جۆرجیا و تورکیا یاریزانەکە بێ بەش دەبێت،بەڵام بۆ یاری داهاتووی بارسێلۆنا تاکو ئێستا نادیارە.
“سەرکار ڕێبوار”

