لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق دوورخستنەوەی (عەقیل موفتن) سەرۆکی لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراقیان ڕاگەیاند ئەمەش بەهۆی ئەو سزایەی مانگی پێشوو دەستەی گەنجینەی ئەمریکا ڕایانگەیاند،کە عەقیل موفتن تێوەگلاوە لەکۆمەڵێک کەیسی سەربازی و سیخوڕی و نابێت بەهیچ شێوەیەک مامەڵەی لەگەڵ بکرێت ئەگەرنا تووشی سزای یاسایی دەبێتەوە لەلایەن ئەمریکاوە.
لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق ئەوەی ڕاگەیاندوە بەهۆی ئەو بابەتەوە دەبێت عەقیل موفتن لەپۆستەی دووربخرێتەوە و جێگرەکەی بەشێوەیەکی کاتی کاروبارەکانی ئۆڵۆمپی عێراق بەڕێوەدەبات،کە تاکو ئێستاش عەقیل نکۆڵی لەو تۆمەتانە دەکات و ئەوەشی گوتوە لەنزیکترین کاتدا بێ تاوانی خۆی دەسەلمـێـنـێـت لەو بابەتە.
سزاکەی عەقیل موفتن لەلایەن ئەمریکاوە پەیوەندی بەوەرزشەوە نییە بەڵکو عەقیل خاوەنی بانک و کۆمپانیای بازرگانیە،کە ئەمریکا ئەوەی ڕاگەیاندوە عەقیل تۆمەتبارە بە بازرگانی کردن لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران و دۆلاری گواستۆتەوە بە شێوەیەکی نایاسایی بۆ ئێران.
“سەرکار ڕێبوار”

