zagros news agency

مان یونایتد دەیەوێت پارێزگاری لە هاری ماگوایەر بکات

بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد ئامانجیانە پارێزگاری لەو یاریزانانە بکەن کە دەتوانن بۆ چەند ساڵی داهاتوو خزمەتی تیپەکەیان بکەن.

پێگەی تیم تۆک بڵاوی کردووەتەوە کە شەیتانە سوورەکان ئامانجیانە گرێبەستی هاری ماگوایەر تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2028 درێژ بکەنەوە،سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە مانیو لە هاوینی داهاتوودا یاریزانێکی پێگەی بەرگری دەگوازنەوە، بەڵام مانەوەی ماگوایەر بۆئەوەیە سوود لە ئەزموونە باشەکەی وەربگرن.

لەلایەکیترەوە یاریزانەکەش دڵخۆشە بە یارییکردن لە مانچستەر یونایتد و پێشبینی دەکرێت بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کاتێکی زۆری نەوێت،ئەستێرە ئینگلیزییەکە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بەشداری 255 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 17 گۆڵ و نۆ ئەسیست تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرشەلۆنە مافی ئەوەی هەیە لە فیدراسیۆنی ئیسپانیا تورە بێت لەسەر لامین یامال

یاسین

ئەستێرەکانی بەرشەلۆنە شتیگن دڵخۆش دەکەن

یاسین

کاتی گەڕانەوەی خوان گارسیا دیاریکرا

یاسین