ئەمشەو لە گەڕی 15ی پریمەرلیگ کاتژمێر 8:30 بەکاتی هەرێمی کوردستان لەسەر چیمەنی یاریگای ئیلاند ڕۆد یانەی لیدز یونایتد لەنێو هاندەرانی خۆیەوە پێشوازی لەیانەی لیڤەرپوڵ دەکات ئەمەش دەبێتە تاقیکردنەوەیەکی قورس لەبەردەم ئاڕن سڵۆتی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ.
ئاڕن سڵۆتی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ ئەم وەرزە تێکەڵ کراوە لەگەڵ هوتافی دەرکردن و باسی دوورخستنەوەی ئەمەش بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی لەم وەرزەدا،کە لە سێ یاری لەسەر یەکتری لە پریمەرلیگ بردنەوە نەدیبو،بەڵام هەفتەی ڕابردوو توانی یانەکە لەو تاڵاوە دەربێنێ،بەڵام لەکاتی دۆڕانی لەم یاریە بەئەگەرێکی زۆرەوە لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە.
لیڤەرپوڵ پێش ئەم یاریە خاوەنداریەتی 22 خاڵ دەکات و پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی خولەکەی گرتووە و لەم یاریەش چاوی لەبردنەوەیە
هەرچی یانەی لیدز یوناتیدە خاوەنی 14 خاڵە و پلەی حەڤدەهەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگی گرتووە و هەفتەی ڕبردووش بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک چێڵسی وێران کرد.
“سەرکار ڕێبوار”

