چابی ئەلۆنسۆ پێش ڕووبەڕووبونەوەی سێڵتاڤیگۆ وتی لە ئاستی تیپەکەی رازییم و دەمەوێت بەهەمان شێوازی یارییکردنمان بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو دەربکەوین.
وتیشی کیلیان مباپێ هاوشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە و ئامانجێتی لە ریاڵ مەدرید مێژوو بنووسێتەوە و ئێمەش دڵخۆشین خاوەنی یاریزانێکی لەو شێوەیەین.
سەبارەت بە یارییکردنی ڤاڵڤێردی لە پێگەی بەرگری باڵی راست ئاماژەی بەوەکرد کە پێشووتر بەرامبەر بە بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس لەو پێگەیەدا یاریی کردووە و ئاستی بەرزی پێشکەشکردووە و بەهەبوونی فیدریکۆ ڤاڵڤێردی کێشەمان نابێت.
سەبارەت بە ئاستی ئاردا گولەر ئاماژەی بەوەکرد کە یاریزانێکی تەواو جیاوازە و دەتوانێت لەگەڵ هەموو شێوازێكی یارییکردندا خۆی بگونجێنێت.

