zagros news agency

پۆڵ پۆگبا دەبێتە خاوەنی یانەیەکی پێشبڕکێی حوشتر

 

پۆڵ پۆگبای ئەستێرەی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی مۆناکۆ لە ڕاگەیانراوێکی فەرمیدا ئەمڕۆ ئیمزای لەسەر گرێبەستی کڕینی بەشێکی یانەی ئەلحبوب کرد،کە یانەیەکی گەورەی پێشبڕکێی جیهانی حوشترە.

 

پۆگبا لە لێدوانێکدا دوای ئەو گرێبەستە وتی؛ من دەمێکە حەزم بەم وەرزشەیە و ماوەیەکی زۆریشە بەدیار یاریەکانەوە دادەنیشم،من دەمێکە تەرکیز دەکەم لەسەر ئەو یاریە و بەلامەوە یاریەکی چێژ بەخشە و وەرزشێکە پێویستی بە هاندانی بەکۆمەڵ و قوربانی زۆرە.

 

پۆگبا دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان بەهۆی سزاوە ئەمساڵ گەڕایەوە یاریگاکان و لەگەڵ مۆناکۆی فەڕەنسی بەشداری چەند یاریهکی کردوە،کڕینەوەی بەشێکی یانەی ئەلحبوبیش وەکو کارکردنێکی بازرگانی ئەو یاریزانە لێکدەدرێتەوە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا پشتگیری لە سکاڵاکەی فلیک دەکات

یاسین

ئاڕتێتا داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێک دەکات

یاسین

سێ یانەی سعودیا دەستیان کردوە بە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆدیگێر

یاسین