zagros news agency

گواردیۆلا ڕیکۆردێکی فێرگیسۆن و ڤینگەر دەشکێنێت

 

دوای ئەوەی دوێنێ یانەی مانچێستەری سیتی لەدەرەوەی یاریگای خۆی توانی بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لەیانەی کریستاڵ پاڵاس بباتەوە پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مان سیتی لەگەڵ تیپەکەی توانی ڕیکۆردێکی مێژوویی دیکە بشکێنێت،کە پێشتر بەناوی سێر ئەلێکس فێرگیسۆنەوە بوو.

 

گواردیۆلا دوێنێ بووە یەکەمین ڕاهێنەری پریمەرلیگ بتوانێت 150 یاری خۆی بە سێ گۆڵ یان زیاتر بباتەوە لەکۆی 358 یاری لەگەڵ سیتیزن،کە پێشتر ئەو ڕیکۆردە فێرگیسۆنی ڕاهێنەری ئەفسانەیی مان یونایتد بەناوییەوە بوو لەکۆی 522 یاری خاوەنی 150 بردنەوەی سێ گۆڵ یان زیاتر بوو،ئارسن ڤینگەریش لەکۆی 524 بووە خاوەنی ئەو ڕیکۆردە.

 

ئەمساڵ مان سیتی زۆر باشتر دەردەکەوێت لەچاو ساڵی ڕابردوو و لە پریمەرلیگ پلەی دووەمی ڕیزبەندی گرتووە و تەنیا دوو خاڵ لە ئارسێناڵ یەکەمەوە دوورە،لە چامپیۆنزلیگیش پلەی چوارەمی ڕیزبەندیەکەی گرتووە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئارسناڵ بڕیارە یەکەم یاری بە ئەستێرە لاوەکەی ئەنجام بدات

یاسین

هەر كەسێك لەدوای مانگی چوار لە سعوودییە بمێنێتەوە سزای 100 هەزار ڕیال دەدرێت

سەڵاح

ئەمەریکا هۆشداری بەهۆنگ کۆنگ داوە لە ئاسانکاریکردن بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران بە چین

سەڵاح