zagros news agency

پرێمەرلیگ.. ئەستۆن ڤێلا پێشەنگی ڕیزبەندی لە ئارسناڵی وەرگرت

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 32ی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە نێو یاریگای خۆیدا میوانداری ئەستۆن ڤێلای کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی ئەستۆن ڤێلا ئارسناڵی تووشی شوککرد و یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لێی بردەوە.

 

لە گێمی یەکەمی یارییەکە تۆپ هاوێژەکانی لەندەن باشتر بینران چەندین هێرشیان کردە سەر گۆڵی بەرامبەر، بەڵام نەیانتوانی هەلەکان بقۆزنەوە و ئەو گێمە بەبێ گۆڵ مایەوە.

 

لە دووەم گێمدا ئەستۆن ڤێلا باشتر دەرکەوت و ئاستی بەرزیان پێشکەشکرد، هەردوو یانە چەندین هێرشیان کردە سەر گۆڵی یەکتر تاکو لە خولەکەکانی 84 و 87 ئەستۆن ڤێلا دوو گۆڵی لە رێگەی یاریزانان بایلی و واتکینسەوە تۆمارکرد و یارییەکەش بەو دوو گۆڵە کۆتایی پێهات.

 

بەم ئەنجامەش ئارسناڵ خاڵەکانی لە 71 خاڵ مانەوە و لە پلەی دووەم دێت، ئەستۆن ڤێلاش خاڵەکانی بوون بە 63 خاڵ و پلەی چوارەمی ڕیزبەندی گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە دێربی باکووری لەندەن سوکایەتی بە خێزانی ڕایس دەکرێت

یاسین

جامی کاراباو.. ئارسناڵ سەرکەووت و لە لایێکی تر چێڵسیش دەرکرا

یاسین

فابریزیۆ ڕۆمانۆ چەند نهێنیەکی ڕۆناڵدۆی ئاشکرا کرد

یاسین