لەنوێترین هەواڵی مێرکاتۆی زستانەدا لە زاری فابریزۆ ڕۆمانۆی پسپۆڕی گواستنەوەی یاریزانان یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بە فەرمی دەستی کردوە بە گفتوگۆ کردن لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ لەبارەی گواستنەوەی فیدریکۆ کیێزای ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانە ئینگلیزیەکە.
بەپێی زانیاریەکان بێت یۆڤانتۆس لەنێو کۆمەڵێک بژاردە گەڕاندنەوەی کیێزای هەڵبژاردوە،کە ئێستا گفتوگۆکان لە قۆناغی سەرەتایینە و لیڤەرپوڵ لاری نییە لە ڕۆیشتنی کیێزا،بەڵام بڕی گرێبەستەکە و هەندێک مەرج دەبنە بەربەست لەبەردەم گواستنەوەی کیێزا،کە ئەویش ڕەنگە یۆڤی خۆی بابەتەکە لەبەرژەوەندی هەردوولا یەکلایی بکاتەوە.
کیێزا ساڵی 2024 لە یۆڤانتۆسەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوڵەوە کرد،بەڵام تاکو ئێستا نەیتوانیوە خۆی وەکو ئەستێرەیەکی درەوشاوە خۆی بسەلمێنێنـت و لیڤەرپوڵیش لەبەر ئەو هۆکارە چاوی لە فرۆشتنی یاریزانەکە هەیە.
“سەرکار ڕێبوار”

