zagros news agency

ماگوایەر مان یونایتد جێ دەهێلێت

 

پاش ئەوەی ماوەی گرێبەستی هاری ماگوایەر لەگەڵ مانچستەر یونایتد لە هاوینی ئەم ساڵدا کۆتایی پێدێت هەربۆیە یانە گەورەکانی جیهان لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن.

فتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە کە ئەگەر بەرگریکارەکە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە و بڕیاری رۆیشتن بدات ئەوا وێستهام ئامادەن ئۆفەری پێشکەش بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە پاش هاتنی مایکل کارێک بۆ راهێنەرایەتی مان یونایتد ئەگەر هەیە چارەنووسی هاری ماگوایەر گۆرانکاری بەسەردا بێت و بمێنێتەوە،چونکە لە دوو یاریی رابردوو لە ژێر سەرپەرشتی ئەو راهێنەرە وەک یاریزانێکی گرنگ پشتی پێبەستراوە.

ئەستێرە ئینگلزییەکە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بەشداری 258 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 17 گۆڵ و نۆ ئەسیست تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بایرن میونشن ڕیکۆردی مێژوویی بەرشەلۆنە یەکسانکردەوە

یاسین

فلیک: من ئەم بیانوانە بەکارناهێنم

یاسین

تێری هێنری بە لێدوانێک هێرش دەکاتە سەر ئارتێنتای ڕاهێنەری ئاسێناڵ

یاسین