لە گەڕی ٢٥ خولی ئینگلیزی مان یونایتد توانی بە دوو گۆڵی بێوەڵام سەرکەوێت بەسەر یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی ٢٩ کریستیان ڕۆمێرۆ بە کارتێکی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا.
هەروەها لە خولەکی ٣٨ براین گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی مانچێستەر یونایتد تۆمار کردو گێمەکەش بەو گۆڵە تەواو بوو،هەروەها لە گێمی دووەم لە خولەکی ٨١ برونۆ فێرناندێس توانی گۆڵی دووەم و سەرکەوتن بۆ یانەکەی تۆمار بکات.
بەم ئەنجامەش مان یونایتد توانی سێ خاڵی گرنگ بەدەست بێنێت،مان یونایتد لە ریزبەندی چوارەم دێت بە ٤٤ خاڵ هەروەها تۆتنهام بە ٢٩ خاڵ لە پلەی چواردەهەم دایە.

