zagros news agency

بایرن میونشن بە سەرکردایەتی کەین سەرکەوتنی بەدەست هێنا

 

لە گەری 23ی خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارینا میوانداری یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی کرد تایمی یەکەم، بایرن بە بەهێزی دەستیپێکرد و لە خولەکی 18 گۆڵی یەکەمیان لە ڕێگەیپاڤلۆڤیچتۆمارکرد، بەڵام دوای 10 خولەک لەم گۆڵەهاری کەین گۆڵی دووەمیشی نووسیەوە، نیوەی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، یانە باڤارییەکە پشتبەست بە یاریگای خۆی درێژەی بە ئاستە بەرزەکەی دا و لە خولەکی 68 کەین بە گۆڵێکی نایاب گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی نووسییەوە.

دواتر فرانکفۆرت هاتەوە کەشی یارییەکە و لە خولەکی 68 بە لێدانی سزا لە رێگەی بورکاردت و لە خولەکی 86یش کالیمۆیندۆ ئەنجامەکەیان کەمکردەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سوودی بایرن میونشن کۆتاییهات، بەم سەرکەوتنەش بایرن سێ خاڵی کۆکردەوە و پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندییەکە قایمتر کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر دوو خاڵی لەدەستدا

یاسین

مان ستی لەبەردەم سێردا مان یونایتدی تووشی شۆک کرد

یاسین

روداوێکی دڵتەزێن بۆ ئەنتۆنیۆ لەگەڵ وێستهام

یاسین