لە هەفتەی 29ی خولی ئیتاڵی ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەتلانتای کرد و دووخاڵی گرنگی لەدەستدا تایمی یەکەم، ئینتەر پشتبەست بە یاریگای خۆی بەهێز دەرکەوت و لە خولەکی 26 ئیسپۆزیتۆ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، سیناریۆکە پێچەوانە بووەوە و ئەتلانتا لە ئاکامی هێرشەکانی لە خولەکی 82 گۆڵی یەکسانبوونیان نووسیەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش یانەی ئینتەر میلان بە 68 خاڵ لە پێشەنگ مایەوە و بێرگامۆ پلەی حەوتەمی گرتووە لە خولی ئیتاڵی.

