کۆمپانیای (OpenAI) بە هاوبەشیی حکومەتی وڵاتی ئیمارات (Data Center)ێکی نوێی زانستی زۆر گەورەی زێرەکیی دەستکردی (AI) بە ناوی (Stargate UAE) لە شاری (Abu Dhabi) دروست دەکات ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە بەرنامەی (OpenAI for Countries) کە بەرنامەیەکی نێودەوڵەتییە بۆ پەخشکردنی زێرەکیی دەستکردی بە شێوەیەکی فراوان هەروەها گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم پرۆژەیە دەستگەیشتنی گشتی بە (ChatGPT Plus) ئەو پەیوەندیدانە ڕێگە دەدات بە هەموو هاوڵاتی و نیشتەجێیانی ئەمارات کە بە بێ پارە بەشداربن لە خزمەتگوزاریی پێشەکی (ChatGPT Plus) کە بە شێوەیەکی گشتی یەکەم جارە لە جیهاندا ئەمە پرۆژەیە دەکرێت.

