zagros news agency

سامسۆنگ یەکەمین ڕوونمای OLED نمایش کرد

 

لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی CES 2026، کۆمپانیای سامسۆنگ یەکەمین ڕوونمای OLED تایبەت بە مۆبایلە چەماوەکان پیشاندا کە تایبەتمەندی سەرەکیی ئەوەیە هیچ هێڵێکی ناوەڕاست (crease) لە شوێنی چەمانەوەی ڕوونماکەدا دیار نییە.

ئەم تەکنەلۆجیایە وەک هەنگاوێکی گەورە دادەنرێت بۆ چارەسەری کێشەیەکی کۆن کە زۆربەی مۆبایلە چەماوەکان تووشی بوون، چونکە هێڵی ناوەڕاست هەمیشە کاریگەری خراپی لەسەر ئەزموونی بەکارهێنەر و جوانکاری ڕوونما هەبوو.

بەپێی پێشبینییەکان، ئەم ڕوونمای OLED ـە نوێیە یەکەمجار لە مۆبایلە چەماوەکانی داهاتووی سامسۆنگ بەکار دەهێنرێت، هەروەها باس لەوە دەکرێت کە یەکەمین مۆبایلی چەماوەی ئەپڵیش لە داهاتوودا بتوانێت ئەم تەکنەلۆجیایە بەکار بهێنرێت، ئەگەر پڕۆژەکانی ئەپڵ بۆ ئەم جۆرە ئامێرانە بە شێوەی فەرمی جێبەجێ بکرێن.

ئەم پیشکەوتنە نوێیە سامسۆنگ دەخاتە پێشەوەی بازاڕی ڕوونماکانی چەماوە و دەبێتە هۆکارێکی گرنگ بۆ گۆڕینی داهاتووی دیزاینی مۆبایلە زیرەکەکان

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوپەیمانیی نەسر دژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە

سەڵاح

سلێمانی.. ئەمساڵ پڕۆژە گرنگەكەی رێگەوبان دەكەوێتە خزمەتی هاووڵاتیان

سەڵاح

Apple هاوبەشی لەگەل کۆمپانیای Alibaba دەکات

سەڵاح