zagros news agency

کۆمپانیای ئەدۆب ژیری دەستکرد بۆ Premiere Pro و After Effects زیاد کرد

کۆمپانیای Adobe بە فەرمی وەشانی (26.0) بەرنامەکانی Premiere Pro و After Effects بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بڵاوکردەوە. ئەم نوێکارییانە جەختێکی زۆر لەسەر بەکارهێنانی ژیری دەستکرد (AI) دەکەن بۆ خێراکردن و ئاسانکردنی پرۆسەی مۆنتاژ و موشن گرافیک.

گرنگترین نوێکارییەکان

لە Premiere Pro 26.0 ئەدۆبی سیستەمی ماسکینگ بە ژیری دەستکرد پێشکەوتوو کردووە، کە دەتوانرێت بە یەک کلیک کەس یان شت لە ڤیدیۆدا بناسرێتەوە. هەروەها خێرایی Tracking تا ٢٠ هێندە زیادبووە و توانای جێگیرکردنی ماسک لە ڕووەکانەوەی 3D هەیە. پەیوەندی ڕاستەوخۆ بە Firefly Boards و تێکەڵکردنی تەواوی frame-io V4 لە نوێکارییەکانی ئەم وەشانەن.

لە After Effects 26.0دا، پشتگیریی پێشکەوتوو بۆ فایلەکانی Vector و SVG زیادکراوە و دەتوانرێت وەک Shape Layer دەستکاری بکرێن. هەروەها دروستکردنی شێوەی 3D ڕاستەوخۆ لەناو بەرنامەدا ئاسانتر بووە و زیاتر لە ١٣٠٠ Substance 3D Material بە خۆڕایی بۆ بەکارهێنەران زیادکراون. کۆنتڕۆڵی نووسینی جوڵاو (Variable Fonts)یش گەشەی زۆری کردووە هەروەها بەپێی راگەیاندنی فەرمی ئەدۆبی، وەشانی 26.0 لە ٢٠ی ١ی ٢٠٢٦ـەوە لە ڕێگەی ئەپی Creative Cloud Desktop بەردەست دەبێت

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Sony کۆنسۆلی PS 5 نمایش کرد

یاسین

کۆمپانیای Meta تایبەتمەندی تر زیاد دەکات

سەڵاح

کۆمپانیای گۆگل تایبەتمەندی Quick Share زیاد دەکات 

سەڵاح