ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

فیلمی “Madame Web” لە سینەماکاندا نمایش دەکرێت و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە لە 14ـی شوباتی 2024ـەوە لە سینەماکاندا نمایش دەکرێت و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا گەیشتووەتە 103 ملیۆن و 325 هەزار دۆلار.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 44 ملیۆن و 811 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 57 ملیۆن و 236 هەزار دۆلارە.

لە دوای نمایشکردنی فیلمەکە، رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەوە و یەکێک لە رەخنەگران لەبارەیەوە گوتی، رەنگە خراپترین فیلمی گاڵتەجاری بێت، بینیبێتم.

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆم هۆلاند رۆڵی رۆمیۆ لە بەرهەمێکی شانۆییدا دەگێڕێت

ART

لە راپەڕین كۆتایی بە خولێكی فۆتۆگرافی بۆ گەنجان هێنرا

ART

بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان پێشوازی له‌ هونه‌رمه‌ند شڤان په‌روه‌ر كرد

ART